PM:02:31:27/11/2025
724 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆکوەزیرانی عێراق پەیوەندی بە مەسرور بارزانییەوە کرد و هێرشەکەی سەر کۆرمۆری بە هێرش بۆسەر هەموو عێراق ناوبرد.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٧ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، پاش هێرشەکەی دوێنێ شەوی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر، محەممەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی بە مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ماوەبەسەرچوو کرد و هێرشەکەی سەر کۆرمۆری شەرمەزار کرد و وتی، ئەوەی روویداوە هێرشبووە بۆ سەر تەواوی عێراق.
ئاماژەی بەوەشکرد، هێرشکرنە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر واتا هێرشکردنە سەر هەموو عێراق.
هاوکات،
بڕیاریاندا لە نزیکترین کاتدا لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی هاوبەش پێکبهێنرێت و
دەستبەکاربێت بۆ دۆزینەوە و دەستگیرکردنی هێرشبەران و بە سزایان بگەیەنن.