سەردێڕ:

زانیاری لەبارەی رووداوی تەقەکردنەکەی نزیک کۆشکی سپی

PM:11:28:26/11/2025

100 جار خوێندراوەتەوە

لە نزیک کۆشکی سپی رووداوێکی تەقەکردن روویدا و وتەبێژی کۆشکی سپیش دەڵێت، بەهۆی رووداوێکەوە کۆشکی سپی بۆ ماوەیەکی کاتی داخراوە و دۆناڵد ترەمپیش لە رووداوەکە ئاگادار کراوەتەوە.


ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٦ـی تشرینی دووەمـی ٢٠٢٥، پۆلیسی شاری واشنتن رایگەیاند، لە نزیک کۆشکی سپی کەسێک بە چەک هێرشی کردووە و تەقەی کردووە و بەهۆیەوە چەند کەسێک برینداربوون، دووانیان پاسەوانیی نیشتمانین.

ئاماژەیان بەوەشکردووە، ئەو کەسەی تەقەی لە دوو سەربازە ئەمریکییەکە کردووە، دەستگیرکراوە.
لەلایەکی دیکەوە کارۆلین لیڤیت، وتەبێژی کۆشکی سپی وتی، "سەرۆک ترەمپ ئاگاداری رووداوەکەیە و کۆشکی سپی بۆ ماوەیەکی کاتی داخراوە و لە نزیکەوە چاودێری بارودۆخەکە دەکەین".













گەلەری