PM:09:52:26/11/2025
332 جار خوێندراوەتەوە
بێکاری لەناو گەنجانی سنووری ئیدارەی راپەڕین بە جۆرێکە لە هەر ١٠ گەنجێک حەوتیان بێکارن، بەو هۆیەشەوە ساڵانە زۆرترین ژمارەی گەنج بەرەو وڵاتانی ئەوروپا کۆچ دەکەن و بەگوێرەی ئامارەکان تەنها لەمسالدا هەزار ٥٠٠ گەنج کۆچیان کردووە و چوار کەسیان گیانیان لەدەستداوە و ژمارەیەکیشیان بێ سەروشوێنن.
زۆرینەی ئەو کەسانەی بێکارن دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگاکانن و وەک خۆشیان دەڵێن، ئەو هەلیکارانەی هەبووە زیاتر بۆ ئەوانە بووە کە وەلائی حزبیان هەبووە و ئەوان لێی بێبەش بوون.
نەرەخساندنی هەلیکار
لە سنووری ئیدارەی راپەرین بۆ گەنجان وای کردووە ساڵانە زۆرترین رێژەی گەنج بەرەو
وڵاتانی ئەوروپا کۆچ بکەن و بەگوێرەی ئامارەکان تەنها لەمساڵدا هەزار و ٥٠٠ گەنج کۆچیان
کردووە و چوار کەسیان بوونە قوربانی و ژمارەیەکیشیان بێ سەرو شوێنن ئەمە جگە لەوەی ٣٨٠ گەنجی کورد لە وڵاتانی لیبیا
و تونس گیریان خواردووە و کەس ناچێت بەدەمیانەوە.
گەرچی رەخساندنی
هەلیکار و خزمەتگوزاری هەموو کاتی هەڵبژاردنێک دروشمی پارتی و یەکێتیە بەڵام ئەو هەلیکارانەی
رەخساندوویانە زیاتر بۆ پاسەوانی بەرپرسان و چەکدار کردنیان بووە.