PM:03:04:21/11/2025
964 جار خوێندراوەتەوە
کەشناسی هەرێم دەڵێت، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما لە نزمترین پلە نزیک دەبێتەوە و بەرزترین پلە بەرزتر دەبێت بە یەک بۆ دوو پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
ئەمڕۆ هەینی ٢١ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، کەشناسی سەبارەت بە کەشوهەوای سبەینێ دەشڵێت، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەکانی گەرما یەک بۆ دوو پلە بەرز دەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
هاوکات، بەرزترین
پلەی گەرمی لە گەرمیان تۆمارکراوە کە ٢٦ پلەی سیلیزییە و نزمترین پلەی گەرمیش، لە
هەڵەبجەیە کە ٢١ پلەی سیلیزییە.