سەردێڕ:

نرخی بتکۆین بۆ خوار ١٠٠ هەزار دۆلار دابەزی

PM:03:24:14/11/2025

1040 جار خوێندراوەتەوە

ئێستا هەر بتکۆینێک بە ٩٧ هەزار و ١٨٠ دۆلارە، لەکاتێکدا ئێوارەی دوێنێ بە ١٠٣ هەزار و ٢٥٠ دۆلار بوو.


ئەمڕۆ هەینی ١٤ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، گرنگترین دراوی ئەلیکترۆنی بە ٩٧ هەزار و ١٨٠ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، ئەمەش نزمترین ئاستی نرخی بتکۆینە لە شەش مانگی رابردوودا.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، بتکۆین ئاستی ٩٦ هەزار و ٥٠٠ دۆلاریشی تۆمارکردبوو، هەر بۆیە نزیکە لەوەی بۆ سێیەمین جار لەسەر یەک دابەزی، لەکاتێکدا ئێوارەی دوێنێ بە ١٠٣ هەزار و ٢٥٠ دۆلار بوو.

کەمبوونەوە یان خاوبوونەوەی کڕینی بیتکۆین لە لایەن دامەزراوە داراییەکانەوە هۆکارێکی دابەزینی نرخی بتکۆینە و بە پێی ئامارەکان، دوێنێ نزیکەی ٨٩٧ ملیۆن دۆلار سەرمایە لە بازاڕی دراوە دیجیتاڵییەکان هێنراوەتە دەرەوە.













گەلەری