PM:01:09:14/11/2025
908 جار خوێندراوەتەوە
وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه‌كانی ئاوی عێراق دەڵێت، ئاوی خواردنه‌وه به‌ته‌واوی مسۆگه‌ركراوه و بەردەوامن لە هەوڵدان بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی و دوركه‌وتنه‌وه له به‌فیڕۆدانی.
ئەمڕۆ هەینی ١٤ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥،خالد شه‌ماڵ، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه‌كانی ئاوی عێراق وتی، وه‌زاره‌تەکەیان ساڵانه پلانێک دادەنێت بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ئاوی خواردنه‌وه و له ئێستادا ئاوی خواردنه‌وه به‌ته‌واوی مسۆگه‌ره.
وتیشی، لایه‌نه
په‌یوه‌ندیداره‌كانی وه‌ك شاره‌وانی به‌غدا و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی ئاو له
پارێزگاكان ئاگاداركراونه‌ته‌وه له پێویستی گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی گرنگ بۆ چاره‌سه‌ركردنی
کەمبوونەوەی ئاو، ئەوەش لەڕێی كه‌می ده‌ردانی ئاوەوە بەدەست دێت.
جگە لەوەش، درێژكردنه‌وه‌ی
ته‌مه‌نی بۆرییه‌كان یان گۆڕینی هه‌ندێك له‌و په‌مپه ژێرئاوكه‌وتوانه‌ی كه بۆ راكێشانی
ئاو به‌كارده‌هێنرێن، ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ رێگریکردن لە بەفیڕۆدانی ئاو.