PM:12:53:14/11/2025
864 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆکی بەشی هەڵبژاردن لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان دەڵێت، تا ئێستا هیچ سکاڵایەکی تۆمارکراو سەبارەت بە رۆژانی دەنگدانی تایبەت و گشتیی نییە کە کاریگەریی لە سەر ئەنجامە کۆتاییەکان هەبێت.
ئەمڕۆ هەینی ١٤ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، عامر حسێنی، سەرۆکی بەشی هەڵبژاردن لە کۆمیسیۆن وتی، کۆمیسیۆن دەستیکردووە بە وەرگرتن و پۆلێنکردنی سکاڵاکانی پەیوەندیدار بە رۆژی دەنگدانی تایبەت.
وتیشی، ١٠١ سکاڵایان
سەبارەت بە هەردوو دەنگدانی گشتیی و تایبەت وەرگرتووە، لە کۆی ئەو ژمارەیە، ٤٤
سکاڵا بۆ دەنگدانی تایبەت و ٥٧ سکاڵاش بۆ دەنگدانی گشتیی بوون.
ئاماژەی
بەوەشکرد، تا ئێستا هیچ سکاڵایەکی تۆمارکراو سەبارەت بە رۆژانی دەنگدانی تایبەت و
گشتیی نییە کە کاریگەریی لە سەر ئەنجامە کۆتاییەکان هەبێت.
باسی
لەوەشكردووە، سکاڵاکان بەپێی سێ رەنگ پۆلێن دەکرێن، رەنگی زەرد واتە سکاڵاکان بێ
بەڵگەن و پێویستییان بە وەڵامدانەوە هەیە، سەوز واتە سکاڵاکان پێویستییان بە
لێکۆڵینەوەی کارگێڕی هەیە بەڵام کاریگەرییان لەسەر ئەنجامەکان نییە، سوور واتە سکاڵاکان
لەوانەیە کاریگەرییان لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەکان هەبێت.