سەردێڕ:

رۆژانە ٣٢٠ هەزار بەرمیل نەوت لە کێڵگە نەوتییەکانی کەرکوک بەرهەمدەهێندرێت

PM:05:14:13/11/2025

876 جار خوێندراوەتەوە

کۆمپانیای نەوتی باکوور رایگەیاند، دوای ساڵانێک لە نائارامی، ئێستا کێڵگە نەوتییەکانی کەرکوک لە دۆخێکی جێگیری بەرهەمهێناندان، رۆژانە ٣٢٠ هەزار بەرمیل نەوت لە کێڵگە نەوتییەکانی کەرکوک بەرهەمدەهێندرێت.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٣ـی تشرینی دووەمـی ٢٠٢٥، کۆمپانیای نەوتی باکوور دەڵێت، دوای ساڵانێک لە دۆخی ناجێگیری و تێکچوونی ئاسایش لە کێڵگە نەوتییەکانی کەرکوک، ئێستا دۆخی بەرهەمهێنان لە کێڵگەکان ئاسایی بووەتەوە و رۆژانە ئاستی بەرهەمهێنانیان دەگاتە ٣٢٠ هەزار بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا.

ئاماژەی بەوەشکردووە، تەواوی کارە تەکنیکی و ئیدارییەکان بەباشی بەڕێوەدەچن، لە هەریەک لە کێڵگەکانی بای حەسەن، هاڤانا، خەباز، جمبور، ئاستی بەرهەمهێنان گەیشتووەتە ئاستی ٧١٪ـی قۆناغی پێش ساڵی ٢٠٢٣.













گەلەری