سەردێڕ:

یەکێتیی ئەوروپا: دەمانەوێت حکومەتی داهاتووی عێراق رەنگدانەوەی خواستی گەل بێت

PM:03:58:13/11/2025

900 جار خوێندراوەتەوە

یەکێتیی ئەوروپا، داوای پێکهێنانی حکومەتێکی نوێ لە هێزە سیاسیەکانی عێراق دەکات، کە گوزارشت لە خواستەکانی گەلی عێراق بکات.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٣ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، یەکێتی ئەوروپا دەڵێت، هەڵسەنگادنەکانی لیژنەی چاودێری خۆیان، سەبارەت بە پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمان پێشکەش بە دەسەڵاتدارانی عێراق دەکات.

یەکێتیی ئەوروپا هاوکار بووە لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان لە عێراق، لە رێگەی ناردنی تیمی چاودێرییەوە و پێشتریش، یەکێتی ئەوروپا بەردەوام پەلەکردنی لە پێکهێنانی حکومەتی عێراقی بە پێویست زانیوە، بۆ سەقامگیری و پاراستنی ئاسایشی ناوچەکە.













گەلەری