سەردێڕ:

وتەبێژى نەوەی نوێ: دەنگدانی تایبەت پێیوتین کە خەڵک سزای دەسەڵات دەدات

PM:10:59:09/11/2025

1612 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژى نەوەی نوێ دەڵێت، دەنگدانی تایبەت پێیوتین کە خەڵک سزای دەسەڵات دەدات و دڵنیان لەوەفاداری هاوڵاتیان و رۆژی ١١ـی ١١، نەوەی نوێ دەنگێکی زۆر بەدەستدەهێنێت، دەشڵێت، "لە حکومەتی داهاتووی عێراق تەوتینی مووچە لە کارە سەرەکییەکانمان دەبێت".


ئەمڕۆ یەکشەممە ٩ـی تشرینی دووەمـی ٢٠٢٥، هیمداد شاهین، وتەبێژى نەوەی نوێ لە رووماڵی ئێن ئاڕ تیدا وتی، دەنگدانی تایبەت پێیوتین کە خەڵک سزای دەسەڵات دەدات و دڵنیان لەوەفاداری هاوڵاتیان و رۆژی ١١ـی ١١ نەوەی نوێ دەنگێکی زۆر بەدەستدەهێنێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە حکومەتی داهاتووی عێراق تەوتینی مووچە لە کارە سەرەکییەکانمان دەبێت و پێشینەی هاوسەرگیری و خانووبەرە بۆ هاوڵاتیانی هەرێم دابین دەکەن.

وتەبێژی جوڵانەوەی نەوەی نوێ داواشی لە هاوڵاتییان کرد رۆژی ١١ـی ١١ دەنگ بدەن بە نەوەی نوێ.













گەلەری