سەرۆکی لیستی نەوەی نوێ لە سلێمانی دەڵێت، هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق زۆر گرنگە بۆ هاوڵاتیانی هەرێم چونکە کێشەی مووچە و نەوت و پلەبەرزکردنەوە و گرفتەکانی دیکە هەموویان لە بەغداوە چارەسەر دەکرێن.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٩ـی تشرینی دووەمـی ٢٠٢٥، سروە عەبدولواحید، سەرۆکی لیستی نەوەی نوێ لە سلێمانی لە بەرنامەی تاوتوێی ئێن ئاڕ تیدا وتی، "هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق زۆر گرنگە بۆ هاوڵاتیانی هەرێم چونکە کێشەی مووچە و نەوت و پلەبەرزکردنەوە و گرفتەکانی دیکە هەموویان لە بەغداوە چارەسەر دەکرێن و هیوادارین هاوڵاتیان بەرێژەیەکی زۆر بەشداری لەهەڵبژاردن بکەن".
ئاماژەی بەوەشکرد، "پارتی و یەکێتی هەرێمیان لاوازکردووە و هیچ
خزمەتیان بۆ خەڵک نەبووە و داوا دەکەن هاوڵاتیان نەوەی نوێ بەهێز بکەن دەتوانێت
لەبەغداوە زۆر کاری گرنگ بۆ هەرێم بکات، پێویستە
هاوڵاتیان هێزێک بنێرنە بەغدا کار بۆ خەڵکی بکات نەک بۆ حزب و کۆمپانیاکانیان".
دەشڵێت، پارتی و یەکێتی لەبەغدا تەنها بیریان لای بەرژەوەندی حزب و کۆمپانیاکیان
بووە و کاتێک دەسەڵات کێشەکان چارەسەر ناکات پێویستە هاوڵاتیان سزای بدەن و هێزی
نوێ تاقیبکەنەوە، هەرچەندە نەوەی نوێ لەحکومەتیش نەبووە بەڵام زۆر کاری زیاتری لە
پارتی و یەکێتی لەبەغداوە بۆ هەرێم کردووە.
وتیشی، پارتی و یەکێتی لەبانگەشە قسە بەیەکتر دەڵێن بۆ ئەوەی لایەنگرانیان
چەواشە بکەن، داوا لەهاوڵاتیان دەکەین رۆژی سێشەممە سزای پارتی و یەکێتی بدەن، پارتی
و یەکێتی لەدەنگی ناڕازی دەترسن.
باسی لەوەشکرد، دەسەڵات تەنانەت لەنیو کاتژمێر قسەکردنی شاسوار عەبدولواحید
دەترسن و دەستگیرکردنەکەشی سیاسیەو بۆ ئەوەبوو لە هەڵبژاردن دووری بخەنەو، بەڵام بەدەنگەوەهاتنی
هاوڵاتیان بۆ نەوەی نوێ زۆر لە جاران زیاترو گەرموگوڕترە.