PM:07:06:09/11/2025
1600 جار خوێندراوەتەوە
ئەمڕۆ دەنگدانی تایبەت بەڕێوەچوو و بەپێی ئەنجامە بەراییەکان دەنگەکانی پارتی و یەکێتی زۆر کەمیانکردووە و دەسەڵات کەمتر لە نیوەی دەنگی دەنگدانی تایبەتی هێناوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٩ـی تشرینی دووەمـی ٢٠٢٥، بە بەشداریی هێزە ئەمنیەکان پرۆسەی دەنگدانی تایبەت لە کاتژمێر حەوتی بەیانییەوە تاکو شەشی ئێوارە بەردەوام بوو، هەرچەندە ژمارەی دەنگدەری تایبەت ئەمجارە زیاتر بوو، بەڵام تەنانەت لەناو هێزە ئەمنیەکانیشدا پارتی و یەکێتی دەنگەکانیان کەمی کردووە، ئەوە لەکاتێکدایە، ئەمە ئەنجامە یەکلاکەرەوەکە نیە چونکە هەموو دەنگدانی تایبەت کورسیەک یان دوو کورسی پەرلەمانی عێراق دەکات و ئەنجامە یەکلاکەرەوەکە دوو سبەیە کە دەنگدانی گشتی بەڕێوەدەچێت.
هەروەها، دەسەڵات لە ناو هێزەکان کە دەیوت هێزی خۆیانن، نەیتوانیوە نیوەی دەنگی هێزەکان لەناو
هەر سندوقێکدا بهێنێت، چ جا بۆ دەنگدانی هاوڵاتییان .
بۆ نموونە لە بنکەیەکی وەک قوتابخانەی شیرین لە سلێمانی لە
کۆی هەزار و ٧٧٩ دەنگدەری هێزە ئەمنییەکان، دەسەڵات ٦٣٣ دەنگی هێناوە.
هاوکات، لە هەڵبژاردنی ساڵی ٢٠٢١ نەوەی نوی لە
خواری خوارەوەی هێزەکان بوو لە دەنگدانی تایبەت، کەچی لە دەنگدانی گشتی هاوڵاتییاندا
تەنانەت لەپێش یەکێتیەوە بوو لە سلێمانی و لە پێش پارتیەوە بووە لە ناوەندی شاری هەولێر.