سەردێڕ:

دەنگدەرێک بۆ شاسوار عەبدولواحید: لەبیرت ناکەین و تۆڵە لە پارتی و یەکێتی دەکەینەوە

PM:03:46:09/11/2025

1140 جار خوێندراوەتەوە

لەکاتی دەنگدانی تایبەتدا؛ دەنگدەرێک پەیامێک بۆ سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ دەنێرێت و دەڵێت، "لەبیرت ناکەین، تۆڵە لە پارتی و یەکێتی دەکەینەوە".


ئەمڕۆ یەکشەممە ٩ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، دەنگدانی تایبەت لە تەواوی پارێزگاکانی عێراق و هەرێمی کوردستان بەردەوامە و تا ئێستا زیاتر لە ٨٠٪ـی کارمەندانی هێزە ئەمنییەکان لە پرۆسەکە بەشداربوون.

هەروەها، کارمەندێکی هێزە ئەمنییەکانیش لە پەیامێکیدا بۆ شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ وتی،" لەبیرت ناکەین و لە دەنگدانی تایبەتدا تۆڵە لە پارتی و یەکێتی دەکەینەوە".
هاوکات، نەوەی نوێش بەڵێنیداوە بچێتە حکومەتی داهاتووی عێراقەوە و مووچەی هێزە ئەمنییەکان لەگەڵ بەغدا هاوتا بکات کە کەمترین مووچە دەبێتە ملیۆنێک و ٢٥٠ هەزار دینار.

جێی باسە، بەهۆی بەڵێنە ساختەکانیان و دۆڕاندنی متمانەی هێزە ئەمنییەکان، پارتی و یەکێتی دوای هەڵبژاردنی ساڵی ٢٠٢٤ رێژەی دەنگەکانیان لە دەنگدانی تایبەتدا کەمیکردووە؛ ئەمڕۆش هێزە ئەمنییەکان لەسەر سندوقەکانی دەنگدان وەڵامی بەڵێنە ناڕاستەکانی هەردوو حزبی دەسەڵات دەدەنەوە.

 














گەلەری