سەردێڕ:

کەی ئەنجامی دەنگدانی تایبەت بڵاودەکرێتەوە؟

PM:01:48:09/11/2025

1108 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەری فەرمانگەی ھەڵبژاردنی ھەولێر دەڵێت، ئەمڕۆ ئەنجامی دەنگدانی تایبەت بڵاوناکرێتەوە، بەڵکو ئەنجامەكەی لەگەڵ دەنگدانی گشتی رادەگەیەنرێت.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٩ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، مەروان محەمەد ساڵح، بەڕێوەبەری فەرمانگەی ھەڵبژاردنی ھەولێر وتی، كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان، لە رێگەی دەستەی كۆمسیارانی خۆیەوە بڕیاریدا کە ئەنجامی دەنگدانی تایبەت بەجیا رانەگەیەنێت، بەڵكو هاوكات لەگەڵ ئەنجامی هەڵبژاردنە گشتییەكان دوای كۆتاییهاتنی پڕۆسەی هەڵبژاردن رابگەیەنێت.

وتیشی، پرۆسەی هەڵبژاردن بەبێ هیچ بەربەستێك بەردەوامە و لیژنەكانی دەنگدان لە ئامادەباشیدان بۆ چارەسەرکردنی هەر کێشە و گرفتێک.

ئەمەش لەکاتێکدایە، بڕیارە رۆژی سێشەممە ١١ـی١١ـی ٢٠٢٥، پرۆسەی دەنگدانی گشتی دەستپێبکات بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی داهاتووی عیراق.













گەلەری