سەردێڕ:

کەشوهەوای ٤٨ کاتژمێری داهاتوو چۆن دەبێت؟

AM:11:02:09/11/2025

1060 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسی هەرێم دەڵێت، پلەی گەرما لە بەرزبوونەوەدایە و لە گەرمترین ناوچەکانی هەرێمدا گەیشتووەتە ٣٣ پلەی سیلیزی.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٩ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، کەشناسی هەرێم بڵاویکردەوە، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، پلەی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

لەبارەی سبەینێ دووشەممە دەڵێت، هاوشێوەی ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ بۆ پەڵەهەور دەبێت و پلەی گەرماش نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:-

هەولێر : ٣٠ پلەی سیلیزی

سلێمانی : ٢٩ پلەی سیلیزی

دهۆک : ٢٩ پلەی سیلیزی

زاخۆ : ٣٠ پلەی سیلیزی

کەرکوک : ٣٢ پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : ٢٨ پلەی سیلیزی

سۆران : ٢٧ پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : ٢١ پلەی سیلیزی

گەرمیان : ٣٣ پلەی سیلیزی













گەلەری