بەهۆی بەڵێنە ساختەکانیان و دۆڕاندنی متمانەی هێزە ئەمنییەکان، پارتی و یەکێتی دوای هەڵبژاردنی ساڵی ٢٠٢٤ رێژەی دەنگەکانیان لە دەنگدانی تایبەتدا کەمیکردووە؛ ئەمڕۆش هێزە ئەمنییەکان لەسەر سندوقەکانی دەنگدان وەڵامی بەڵێنە ناڕاستەکانی هەردوو حزبی دەسەڵات دەدەنەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٩ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە هەرێم و پارێزگاکانی عێراق بەڕێوەدەچێت، کۆمسیۆنیش ئاماژەی بەوەکردووە، تەواوی ئامادەکارییە لۆجستی و هونەرییەکانی بۆ ئەنجامدانی دەنگدانی تایبەت لە کاتی خۆیدا تەواو کردووە و دڵنیایی دەدات کە پرۆسەکە نهێنییە و هیچ کەسێک نازانێت دەنگدەر دەنگی بە کێ داوە تەنانەت کۆمسیۆنیش.
جێی ئاماژەپێدانە،
هەردوو حزبی دەسەڵات بەیەکەوە لە دەنگدانی تایبەتی ساڵی ٢٠١٨ـدا نزیکەی
٧٠٪ـی دەنگەکانیان بەدەستهێنا، بەڵام لە دەنگدانی تایبەتی ٢٠٢٤ دەنگەکانی پارتی و
یەکێتی بۆ نزیکەی ٥٠٪ دابەزی و هەر لەو ساڵەدا نەوەی نوێ ١١ هەزار و ٢٠٧ دەنگی
بەدەستهێنا.
ئەمەش
لەکاتێکدایە، بەڵینە ساختەکانی پارتی و یەکێتی بۆ هێزە ئەمنیەکان
هێندەی تر ئەو هێزانەی توڕەکردووە، ئەمڕۆش لەسەر سندوقەکانی دەنگدان وەڵامی بەڵێنە ناڕاستەکانی پارتی و یەکێتی
دەدەنەوە.
جێی باسە، لە
١٠ ساڵی رابردوودا؛ هێزە ئەمنییەکان ٦٤ مووچەیان یان فەوتاوە، یان بە لێبڕینەوە
پێیان دراوە.
هەروەها، لەم هەڵبژاردنەدا جوڵانەوەی نەوەی نوێ بەڵێنیداوە پلەبەرزکردنەوەی هێزە
چەکدارەکان و هێزەکانی وەزارەتی ناوخۆ بەتایبەت پۆلیسی هاتووچۆ دەستپێبکاتەوە کە
هەندێکیان لە ساڵی ٢٠١٧وە پلەبەرزکردنەوەیان راگیراوە.
بەتایبەت
پۆلیسی هاتووچۆ و هێزەکانی تری وەزارەتی ناوخۆ پلە بەرزکردنەوەیان زۆر دواکەوتووە
لەکاتێکدا هێزەکانی ناوخۆ تائێستا دوو لیستی پلە بەرزکردنەوە نەهاتووەتەوەو و لە
هێزەکانی پێشمەرگەش سێ لیست نەهاتووەتەوە.
سەرەرای ئەوەی
کە مووچە لە بەغداوە دێت کەچی دەسەڵات ئامادە نییە پلە بەرزکردنەوە بۆ پۆلیسی
هاتووچۆ و هێزە ئەمنی و چەکدارەکان ببەستێت.