سەردێڕ:

پشووی فەرمانبەرانی هەرێم بۆ هەڵبژاردن راگەیەندرا

PM:11:45:08/11/2025

35748 جار خوێندراوەتەوە

فەرمانگەی میدیا و زانیاری دەڵێت، بۆ ئەو فەرمانبەرانەی هەرێم کە لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم دەنگ دەدەن، رۆژی دووشەممە و سێشەممە پشوو دەبێت و دەشڵێت، بۆ تەواوی فەرمانبەرانی هەرێمیش رۆژی سێشەممە پشوو دەبێت.


ئەمڕۆ شەممە ٨ـی تشرینی دووەمـی ٢٠٢٥، فەرمانگەی میدیا و زانیاری هەرێم بڵاویکردەوە، بە مەبەستی رەخساندنی ئاسانکاریی بەشداریی لە پرۆسەی هەڵبژاردن، بۆ فەرمانبەرانی هەرێم کە لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم دەنگ دەدەن، رۆژی دووشەممە و سێشەممە ١٠ و ١١ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥ پشوو دەبێت.

هەروەها لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، بۆ تەواوی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان رۆژی سێشەممە ١١ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥ پشووە.

بڕیارە سبەی یەکشەممە، ٩ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، کاتژمێر حەوتی بەیانی دەنگدانی تایبەت بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق دەستپێدەکات و تا کاتژمێر شەشی ئێوارەی هەمان رۆژ بەردەوام دەبێت، دەنگدانەکە هێزە ئەمنییەکان و ئاوارەکان دەگرێتەوە.













گەلەری