سەردێڕ:

پزیشکانی دەرەوەی وڵات: وەزیری تەندروستی چەند کارمەندێکی بە نووسراوی نهێنی دامەزراندووە

PM:12:44:04/11/2025

676 جار خوێندراوەتەوە

پزیشکانی دەرچووی دەرەوەی وڵات دەڵێن، وەزیری تەندروستی پێی وتوون کە دامەزراندن راگیراوە، بەڵام بە نووسراوی نهێنی رەزامەندی بۆ دامەزراندنی چەند پزیشکێک کردووە.


ئەمڕۆ سێشەممە ٤ـی تشرینی دووەمـی ٢٠٢٥، پزیشکانی دەرەوەی وڵات کە ژمارەیان ٥٣ پزیشکە، راگەیەندراوێکیان دەربارەی بەردەوامبوونی کێشەکەیان بڵاوکردووە و تێیدا رەخنەی ئەوە لە وەزیری تەندروستی دەگرن کە کارمەندی بە نووسراوی نهێنی دامەزراندووە.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژەیان بەوەشکردووە، "ئێمەی پزیشکانی گشتی دەرەوەی وڵات کە ماوەی یەک ساڵە وەزارەتی تەندروستی و بەتایبەت وەزیری تەندروستی ئێمەی لە پرۆسەی دامەزراندن جیاکردووەتەوە و دەرهێناوە، لەماوەی ئەم ساڵەدا ئێمە چەندین جار خۆپيشاندان و ناڕەزایەتی و چەندین بەیاننامەو یاداشتنامەمان هەبووە".

دەشڵێن، لەم ماوەیەدا تووشی چەندەها پێشێلکاری و لێدان و هەڕەشەشەکردن و لەبەردەم وەزارەتی تەندروستی و لەناو وەزارەتی تەندروستی بەرامبەر ئەو ٥٣ پزیشکەی ئێمە کراوە، بەڵام بەداخەوە وەزیری تەندروستی ئامادە نییە بەهیچ شێوەیەک مافەکانمان بۆ بگەڕێنێتەوە، لەکاتێکدا ئەم ٥٣ پزیشکە، هەمووی سەر بە هەرێمی کوردستانن و هەمووی خاوەن کەسوکاری شەهیدە.

ئەم ٥٣ دەرچووە خوێندنی پزیشکییان تەواو کردووە و دواتر یەکسان کردنەوەی بڕوانامەیان ئەنجام داوە و ئەندامی سەندیکای پزیشکانی هەرێمی کوردستانن، لە تازەترین لێدوانی وەزیری تەندروستی بۆ پزیشکانی ئێمە ئەوەیە کە دامەزراندن راگیراوە لە کاتێکدا لە بەرواری ٢ـی ئەم مانگە بە فەرمانی نهێنی و نووسراو نهێنی زیاتر لە ٦ سووری لەم وڵاتەدا دایمەزراندوون.













گەلەری