سەردێڕ:

نرخی زێڕ بەرزبووەوە؛ گەیشتە چەند؟

AM:09:25:27/09/2025

992 جار خوێندراوەتەوە

دوای بەرزبوونەوەی بەرچاوی نرخەکەی، ئەمڕۆ بەهای کانزا زەردەکە بە سێ هەزار و ٧٦٥ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت؛ نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ـیش بە ٧٥٧ هەزار دینارە.


ئەمڕۆ شەممە ٢٧ـی ئەیلولی ٢٠٢٥، نرخی هەر ئۆنسەیەک زێڕ بە سێ و ھەزار و ٧٦٥ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە چەند رۆژی رابردوو نرخەکەی نزیکەی ٢٥ دۆلار بەرزبووەوە.

نرخی ئۆنسەی زێڕ لەسەر ئاستی جیهان و نرخی دینار بەرامبەر دۆلار لە بازاڕەکانی ناوخۆدا، دوو هۆکاری سەرەکین بۆ بەرزبوونەوە و نزمبوونەوەی نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان.

نرخی زێڕ لە بازارەکانی هەرێم بەم شێوەیە:

زێڕی عەیارە ١٨ بە ٦٥٤ هەزار دینارە

زێڕی عەیارە ٢١ بە ٧٦٥ هەزار دینارە

زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٨٠٢ هەزار دینارە

زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٨٧٣ هەزار دینارە













گەلەری