سەردێڕ:

لەم وادەیە هاوکاری هاوپەیمانان بۆ مانگی هەشت دابەش دەکرێت

PM:02:32:03/09/2025

4604 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم دەڵێت، هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی هەشت لە هەفتەی داهاتوو دابەشدەکرێت.


ئەمڕۆ چوارشەممە ٣ی ئەیلولی ٢٠٢٥ ، وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم بڵاویکردەوە، هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگى هەشت تەمویلی وەزارەتی پێشمەرگە کرا.

وتیشی، لەلایەن بەریوەبەرایەتى گشتى بوودجە و بەرنامەکان (ژمێریارى سەربازى) دەستدەکرێت بە ئەنجامدانی رێکارە دارایی و ژمێریارییەکان بۆ تەواوکردنی ئامادەکارییەکانی.

باسی لەوەشکرد، رۆژی یەکشەممە، ٧ی ئەیلول دەست بە دابەشکردنی هاوکاری دارایی هاوپەیمانان دەکرێت.

 

 

 













گەلەری