PM:12:39:03/09/2025
2612 جار خوێندراوەتەوە
وتەبێژی یەکێتیی خانەنشینان بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لەگەڵ مووچەی مانگی شەشدا پارەی ئیکرامییەی خانەنشینانیش هاتووە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٣ـی ئەیلوولی ٢٠٢٥، سادق عوسمان، وتەبێژی یەکێتیی خانەنشینان بە ئێن ئاڕ تی وت، لەگەڵ موچەی مانگی شەشدا پارە ئیکرامییەی خانەنشینانیش هاتووە بەڵام تاوەکو ئێستا بەشێکی خانەنشینان پێیان نەدراوە و داوا دەکەن پێیان بدرێت.
جێی ئاماژەپێدانە، لە سایەی بڕیارەکانی حکومەتی
ماوەبەسەرچووەوە کە دوای سێ مانگ مووچە هاتووە، دۆخی خانەنشینانی هەرێم زۆر
ناهەموارە، بەشێک لەو خانەنشینانە لە سەرەی مووچەدا بە ئێن ئاڕ تییان وت، ئەو
مووچەیە تەنها فریای هەندێک لە قەرزەکانیان دەکەوێت کە لە سێ مانگی رابردوودا
بەهۆی دواکەوتنی مووچەوە بەسەریاندا کەڵەکە بووە.