سەردێڕ:

دەستەی سەربەخۆیی مافی مرۆڤ: چاودێری دۆسیەکەی هێمن مامەند دەکەین

AM:09:41:03/09/2025

1272 جار خوێندراوەتەوە

دوای ئەوەی شەوی رابردوو رۆژنامەنووس هێمن مامەند لە نزیک چێشتخانەیەکی سلێمانی هەوڵی تیرۆرکردنی درا، دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ دەڵێت، ئەم کردەوە نا مرۆڤانەیە هەوڵێکە بۆ سنووردارکردنی دەنگی ئازادی و کاری رۆژنامەوانی لە شاری سلێمانی؛ وتیشی لە نزیکەوە چاودێری دۆسیەکە دەکات.


ئەمڕۆ چوارشەممە ٣ـی ئەیلوولی ٢٠٢٥، دەستەی سەربەخۆیی مافی مرۆڤ لە راگەیەندراوێکدا سەبارەت بە هەوڵی تیرۆرکردنی رۆژنامەنووس هێمن مامەند بڵاویکردەوە، دەستەکە نیگەرانی خۆی دەردەبڕێت بەرامبەر ئەو کردەوە نامرۆڤانەی بەرامبەر ناوبراو ئەنجامدراوە و لە نزیکەوە چاودێری دۆسیەکە دەکات.

وتیشی، " لامان وایە ئەمە هەوڵێکە بۆ سنور دارکردنی دەنگی ئازادی و کاری رۆژنامەوانی لە شاری سلێمانی هەر دوای رووداوەکەش تیمێکی نوسینگەی سلێمانی دەستەکە سەردانی نەخۆشخانەیان کردووە چاویان بە ناوبراو کەوتووە، لە ئێستادا لەژێر چاودێری پزیشکی دایە.

ئەمەش لەدوای ئەوەدێت، شەوی رابردوو لەلایەن دوو ماتۆڕسوارەوە دەستڕێژی گوللە لە هێمن مامەند، رۆژنامەنووس و چالاکوانی مەدەنی کرا و بە سەختی برینداربوو و رەوانەی نەخۆشخانەی شار کرا.



 













گەلەری