PM:10:31:02/09/2025
3304 جار خوێندراوەتەوە
بەڕێوەبەری سەنتەری میترۆ دەڵێت، دوای ئەوەی تەقەی لێکرا و بریندارکرا، لەلە ئێستادا هێمن مامەند رەوانەی نەخۆشخانەی ئەنوەر شێخە کراوە.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢ـی ئەیلولی ٢٠٢٥، دیاری محەمەد، بەڕێوەبەری سەنتەری میترۆ رایگەیاند، "رۆژنامەنووس و چالاکوان هێمن مامەند هەوڵی تیرۆرکردنی دراوە، ئێمە دەپرسین کێ سوودمەندە لە کوشتنی هێمن مامەند؟"
ئاماژەی
بەوەشکرد، "وەک سەنتەری میترۆ لە پەیوەندیداین لەگەڵ دەزگا پەیوەندیدارەکان و
پێیان راگەیاندووین کە لێکۆڵینەوەکان دەستیپێکردووە و هێشتا هیچ کەس لەسەر ئەم
کەیسە دەستگیرنەکراوە".
بە وتەی
بەرێوەبەری میترۆ، "رۆژنامەنووس هێمن مامەند ساڵانێکی زۆرە رەخنەگر بووە و
چەند دۆسییەیەکی لە دادگا هەبووە بۆیە بە ناچاری هاتووەتە شاری سلێمانی، ناوبراو
هەمیشە دەنگێکی ناڕازی بووە بەڵام ئێستا هیچ کەیسێکمان لانییە".