بەڕێوەبەری پسوڵەی خۆراکی هەولێر بە ئێن ئاڕ تی وت، ئەو خێزانانەی كە لە قۆناغی یەكەمدا قۆڕمی ئەلیکترۆنی خۆراکیان پڕ نەکردووەتەوە، دەتوانن لە قۆناغی دووەمدا خۆیان تۆماربکەن، بەڵام پێویستە بڕی ١١ هەزار دینار بدەن لە بەرامبەردا.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢ـی ئابی ٢٠٢٥، سیامەند قادر نانەکەلی، بەڕێوەبەری پسوڵەی خۆراکی هەولێر بۆ ئێن ئاڕ تی باسی لەوەکرد، لە ئێستادا پرۆسەی پڕكردنەوەی فۆڕمی خۆراك بەشیوەی ئەلیكترۆنی راگیراوە، کە زیاتر لە ٨٦٪ـی هاوڵاتیانی هەرێم توانیان فۆڕمی حۆراكی ئەلیكترۆنی پڕبكەنەوە.
وتیشی، ئەو
خێزانانەی كە لە قۆناغی یەكەمدا نەیانتوانی خۆیان تۆماربكەن و فۆڕمەكە پڕبكەنەوە، پێویستە
چاوەڕێبكەن تا قۆناغی دووەم دەستپێدەكات لە چەند رۆژی داهاتوودا، بەڵام ئەوكات
دەبێت بۆ هەر خێزانێك بڕی ١١ هەزار دینار بدەن ئەو بڕە پارەكەیەش دەگەڕێتەوە بۆ
وەزارەتی بازرگانی عێراق.
باسی لەوەشکرد،
پرۆسەی نوێکردنەوەی فۆڕمەکە لە قۆناغی دووەمدا بەم رسوماتە دەبێت، ١١ هەزار دینار
بۆ گواستنەوە، ١١ هەزار دینار بۆ ریزکردن، ١١ هەزار دینار بۆ زیادکردنی منداڵ، ١١ هەزار
دینار بۆ زیادکردنی هاوسەر، ١١ هەزار دینار بۆ هەڵگرتنی قەدەغە.
دەشڵێت، پارەدان
بە شێوەی ئەلیکترۆنی بە بەکارهێنانی کارتی بانکی ئەنجام دەدرێت و ئەم نوێکردنەوەیەش تاوەکو ١٥ـی ئەیلوولی ٢٠٢٥ بەردەوام دەبێت.