PM:03:45:16/08/2025
1636 جار خوێندراوەتەوە
ئەندامێکی پێشووی پەرلەمانی کوردستان لەبارەی دەستگیرکردنی سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ دەڵێت، پارتی و یەکێتی دەیانەوێت شاسوار عەبدولواحید لە هەڵبژاردن داببڕن، دەشڵێت، هەندێک بەناو ئۆپۆزسیۆن سڵ لە سەرۆکی جووڵانەوەکە دەکەنەوە.
ئەمڕۆ شەممە ١٦ـی ئابی ٢٠٢٥، عومەر عینایەت، ئەندامی پێشووی پەرلەمانی کوردستان بە ئێن ئاڕ تی وت، لە ترسی سەرکەوتنی نەوەی نوێ پارتی و یەکێتی دەیانەوێت شاسوار عەبدولواحید لە هەڵبژاردن داببڕن.
عومەر عینایەت وتیشی، هەندێک بەناو ئۆپۆزسیۆن سڵ لە شاسوار عەبدولواحید دەکەنەوە.
ئەمەش لە
کاتێکدایە، دوای ئەوەی کە سەرۆکی جوڵانەوەکە بڵاویکردەوە، کە ئەگەر هەرێم چارەسەری
گرفتی مووچەخۆران نەکات، ئەوا هەڵوێستی جددیان دەبێت؛ درەنگانی شەو هێزێکی یەکێتی
بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە هەڵیانکوتایە سەر ماڵەکەی و دەستگیریان کرد.