سەردێڕ:

وادەی دابەشكردنی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست راگەیەندرا

PM:07:47:05/08/2025

8716 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی دارایی هەرێم دەڵێت، سبەینێ‌ چوارشەممە مووچەی مانگی ئایاری مامۆستایانی گرێبەستی خوێندنی باڵا دابەش دەکرێت.


ئەمڕۆ سێشەممە ٥ـی ئابی ٢٠٢٥، وەزارەتی دارایی هەرێم لە راگەیەنراوێكدا بڵاویکردەوە، سبەی ٦ـی ئاب مووچەی مانگی ئایاری مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دابەش دەکرێت، کە تەمویلەکەیان لەسەر داهاتی ناوخۆ خەرج دەکرێت.

ئەوەش لەكاتێكدایە، كە لەدوای دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران، مووچەی مامۆستایانی گرێبەستی پەروەردە دابەشكرا، بەڵام مووچەی مامۆستایانی گرێبەستی خوێندنی باڵا دواكەوت.













گەلەری