PM:04:44:05/08/2025
1084 جار خوێندراوەتەوە
كۆمیسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق وتی، رۆژی یەکشەممە دەنگدانی ئەزموونی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانى عێراق بەڕێوەدەچێت و ده‌شڵێت، هه‌ڵبژاردنه‌كه زیاتر له هەزار بنكه به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ئەنڕۆ سێشەممە ٥ـی ئابی ٢٠٢٥، جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق بڵاویکردەوە، رۆژی یەکشەممەی داهاتوو، ١٠ـی ئابی ٢٠٢٥، دەنگدانی ئەزموونی بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق، لە هه‌زار و ٧٩ بنکە به‌ڕێوه‌ده‌چێت، کە دابەشکراون بەسەر ٢٠ نوسینگەی دەنگدانی گشتی.
ئاماژەی بەوەشکرد،
لە سنووری هەر پارێزگایەک نووسینگەیەکی تایبەت بە دەنگدانی تایبەت دەکرێتەوە، بە
هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە ئەمنییەکان لە هەر پارێزگایەک کە یەکەی سەربازی و ئاسایش و
ناوخۆی لێبێت.
ئەوەشی
باسکردووە، كه له هه‌ڵبژاردنى خولى شه‌شه‌مدا حه‌وت هه‌زار و ٩٠٠ کاندید
پێشکەشکراون بۆ بەشداریی کردن لە هەڵبژاردنه‌كه و کێبڕکێ لەسەر ٣٢٩ کورسی
پەرلەمان دەکەن.