سەردێڕ:

٥٠٠ ملیار دیناری گەنمی ئەمساڵی جووتیاران دابەشدەکرێت

PM:02:29:04/08/2025

6352 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری بازرگانی عێراق دەڵێت، ٥٠٠ ملیار دیناری پارەی گەنمی ئەمساڵی جووتیاران لە وادەی خۆیدا دابەشدەکەن.


ئەمڕۆ دووشەممە ٤ـی ئابی ٢٠٢٥، ئەسیر غورەیری، وەزیری بازرگانی عێراق بڵاویکردەوە، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رەزامەندی دەربڕیوە لەسەر تەرخانکردنی بڕی ٥٠٠ ملیار دینار بۆ دابەشکردنی شایستە داراییەکان بەسەر جووتیاراندا بۆ ئەو بڕە گەنمەی کە لە وەرزی کشتوکاڵی ساڵی ٢٠٢٥دا لە سایلۆکان رادەستکراون.

ئاماژەی بەوەشکرد، خەرجکردنی شایستە داراییەکانی جوتیاران لە کاتی خۆیدا هاندەرە لە بەرزکردنەوەی سەقامگیری کەرتی کشتوکاڵ.

ئەوەش لە کاتێکدایە، لە دوای دەستپێکردنی وەرگرتنی گەنمی جووتیاران حکومەتی عێراق چەند جارێک شایستە داراییەکانیانی بەسەر جووتیاراندا دابەشکردووە.













گەلەری