AM:10:17:04/08/2025
1432 جار خوێندراوەتەوە
بەرگریی شارستانیی سۆران دەڵێت، لە چیای برادۆست ئاگر کەوتەوە و لە ئێستادا هەوڵی کۆنترۆڵکردنی دەدەن.
ئەمڕۆ دووشەممە ٤ی ئابی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانیی سۆران لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئاگر لە چیای برادۆست کەوتەوە و لە ئێستادا تیمەکانی بنکەی بەرگریی شارستانیی دیانا و مەزنێ، هەوڵی کۆنتڕۆڵکردن و رێگریکردن لە زیادبوونی ئاگرەکە دەدەن.
تاوەکو ئێستا
زانیاریی زیاتر لەبارەی رووداوەکە و زیانەکانی ئاگرەکە نازاندرێت.