PM:09:51:29/07/2025
1576 جار خوێندراوەتەوە
جێگری سەرۆکی حکومەتی ماوەبەسەرچوو دەڵێت، پێویستە کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا بەپێی دەستوور و لە رێگەی گفتوگۆ و دانووستانی بەردەوامەوە چارەسەربکرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٩ـی تەمموزی ٢٠٢٥، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی ماوەبەسەرچوو وتی، جەخت دەکەنەوە لەسەر پێویستیی پابەندبوونی هەردوولا بە جێبەجێکردنی رێککەوتنی ئەم دواییە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مووچە و هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم.
سەبارەت بە هێرشە درۆنییەکانیش ئاماژەی بەوەکرد،بەردەوامبوونی
ئەم هێرشانە سەقامگیری عێراق دەخاتە مەترسییەوە و نابێت رێگە بە دووبارەبوونەوەیان
بدرێت.