AM:11:27:28/07/2025
1316 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی دارایی و ئابوریی حکومەتی ماوەبەسەرچوو دەڵێت، ئەمڕۆ مووچەی مامۆستا و فەرمانبەرانی گرێبەست دابەشدەکرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٨ی تەمموزی ٢٠٢٥، بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی دارایی و ئابوریی حکومەتی ماوەبەسەرچوو، مووچەی مانگی پێنجی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە لە سەرتاسەری هەرێم دابەشدەکرێت.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، هەمان رۆژ مووچەی
مانگی چواری مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی
دابەشدەکرێت.
ئەوەش هاتووە، هەر ئەمڕۆ مووچەی مانگی پێنجی
ساڵی ٢٠٢٥ و مووچەی مانگەکانی هەشت و نۆـی ساڵی ٢٠٢٤ی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە
دابەشدەکرێت کە لە دوای ١ـی تەمموزی ٢٠٢٤دا بەشێوەی گرێبەست و هەمیشەیی لەسەر
میلاکی دامەزراوەکانی حکومەتی ماوەبەسەرچوو دامەزراون و شایستەکانیان لەسەر داهاتی
ناوخۆی هەرێم خەرجدەکرێت.