سەردێڕ:

سلێمانی؛ ئاگر لەبەشێکی کارگەی خەجێ خانم کەوتەوە

AM:11:11:22/07/2025

2940 جار خوێندراوەتەوە

لە سلێمانی ئاگر لە کارگەی خەجێ خانم کەوتەوە و خاوەنی کارگەکە دەڵێت، بەهۆی تەشەنە سەندی ئاگرەکەوە زیانێکی زۆری ماددی کەوتەوە و زیانی گیانی نەبووە.


ئەمڕۆ سێشەممە ٢٢ـی تەممووزـی ٢٠٢٥، خاوەنی کارگەکە بە ئێن ئارتی رایگەیاند، ژمارەی ئەو کەسانەی لەو کاتەدا لەوێ کارییان کردووە نزیکەی ٧ کەس بوون و یەکێکیان سەرقاڵی ئامادەکردنی خواردن بووە لای تەباخی غازەکە و لەکاتی ئامادەکردنی نانی بەیانی رووداوەکە رویداوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، زیانەکان تەنها ماددین و هیچ زیانێکی گیانی نەبووە، دەشڵێت، گوومان لە لێچوونی غاز و شۆرتی کارەبا لەناو کارگەکەدا دەکەن وەک هۆکاری ئاگرەکە.

هاوکات، پەیامنێری ئێن ئارتی وتی، تیمەکانی بەرگری شارستانی گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و کۆنترۆڵی ئاگرەکەیان کردووە.
جێی ئاماژە پێدانە، خەجێ خانم یەکێکە لە کارگەکانی بەرهەمهێنانی شیرەمەنی و کاری هەویرکاری و بەرهەمە خۆماڵییەکان دەکەن، کە لقی لەچەند شووێن و ناوچەیەکی کوردستان هەیە و لەساڵی ٢٠١٠ دامەزراوە.












گەلەری