دوای ئەوەی دوو رۆژ پێش ئێستا لەسەر رێگای کەلار - کفری ژنێک کوژرا، ئیستا هاوسەری ژنەکە و هەوێکەی واتا ژنی دووەمی پیاوەکە قسەیان بۆ ئێن ئاڕ تی کردووە و دەڵێن، پێشتر کێشەی کۆمەڵایەتییان لەگەڵ لایەنی تۆمەتباردا هەبووە و لەبەر ئەوەش هەولێریان بەجێهێشتووە.
ئەمڕۆ شەممە ١٩ـی تەمموزی ٢٠٢٥، هاوسەری ئەو ژنەی دوو رۆژ پێش ئێستا لەسەر رێگای کەلار – کفری کوژرا بە ئێن ئاڕ تی وت، پێشتر کێشەی کۆمەڵایەتییان لەگەڵ لایەنی تۆمەتباردا هەبووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، پێشتر بەهۆی کێشەکەوە لە
هەولێرەوە چووەتە سەیدسادق بەڵام لەوێش وازیان لێنەهێناون و برایەکیان کوشتووە.
باسی لەوەشکرد، ئەو کەسانەی کە تاوانەکەیان
ئەنجامداوە سێ کەسبوون بەڵام تەنها یەک کەسیان گیراوە.
ئەو پیاوە وتیشی، لە سەیدسادقەوە هاتووەتە
رزگاری لە ئیدارەی گەرمیان بۆ ئەوەی لە کێشەکە دووربکەوێتەوە، بەڵام لایەنی
بەرامبەریان هەر بەدوایانەوە بوون و دەستیان گەیشتووە بە ژنەکەیی، لەکاتێکدا کە
دووگیان بووە کوشتوویانە و ١٥ گولـلەیان لێداوە.