سەردێڕ:

پنتاگۆن: ١٣٠ ملیۆن دۆلار بۆ هاوكاری هەسەدە و سوپای سوریا تەرخاندەکەین

AM:10:44:06/07/2025

1188 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا دەڵێت، لە ساڵی داهاتوودا ١٣٠ ملیۆن دۆلار بۆ هاوکاری هەسەدە و سوپای سوریای ئازاد تەرخان دەکەن، وتیشی، بەردەوام دەبن لە پاڵپشتیکردنی هاوپەیمانەکانیان لە سوریا.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٦ی تەمموزی ٢٠٢٥، وەزارەتی بەرگری ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا وتی، ئەمریکا لە چوارچێوەی هەوڵە نێودەوڵەتییەکانی بەردەوامە بۆ بەرەنگاربوونەوەی رێکخراوە تیرۆرستییەکان لەڕێگەی پشتیوانیکردنی هێزە هاوپەیمانەکانی و بۆ ئەو مەبەستەش لە بودجەی ساڵی داهاتوودا، ١٣٠ ملیۆن دۆلاریان بۆ هێزەکانی هەسەدە و سوپای سوریای ئازاد تەرخان کردووە.

وتیشی، بەردەوامدەبن لە هاوکاریکردنی هێزەکانی هەسەدە و سوپای نوێی سوریا، کە لە سنوری نێوان سوریا و ئوردن و عێراق جێگیرن، ئامانجی ئەم پشتیوانییەش بەرپەرچدانەوەی هەر مەسترییەکە کە روو لە ناوچەکە بکات.

 













گەلەری