سەردێڕ:

چاوگێکی ئەمنی: تەرمی هاوڵاتییەک بە کوژراوی دۆزرایەوە

AM:10:06:06/07/2025

3220 جار خوێندراوەتەوە

چاوگێکی ئەمنی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، تەرمی هاوڵاتییەک لە رێگایەکی نێوان ناحیەی بنەسڵاوە و دارەتوو بە کوژراوی دۆزرایەوە.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٦ی تەنمموزی ٢٠٢٥، چاوگێکی ئەمنی بە ئێن ئاڕ تی وت، لە سنووری نێوان ناحیەی بنەسڵاوە و دارەتوو سەر بە پارێزگای هەولێر، شەوی رابردوو تەرمی هاوڵاتییەک دۆزراوەتەوە و بە پێی زانیارییە سەرەتاییەکان، هەشت شوێن گوللە بە جەستەیەوە بووە.

چاوگەکە ئاماژەی بەوەشکرد، هاوڵاتییەکە خەڵکی کەرکوکە و نیشتەجێبووی هەولێرە و خاوەنی سێ منداڵە.

وتیشی، هەر شەوی رابردوو تەرمەکەی گواستراوەتەوە بۆ پزیشکی دادی و لێکۆڵینەوە لەبارەی دۆسیەکە بەردەوامە.













گەلەری