AM:11:28:05/07/2025
10108 جار خوێندراوەتەوە
بەڕێوەبەرایەتی رێکخستنی پسووڵەی خۆراکی هەولێر ئەو خێزانانەی لە یەکتر جیابوونەتەوە و یەکێکیان ناوی سڕاوەتەوە ئاگاداردەکاتەوە، بە زووترین کات سەردانیان بکەن و کۆمەڵێک پێداویستی و زانیاری کۆپیکراو لەگەڵ خۆیاندا بهێنن.
ئەمڕۆ شەممە ٥ی تەمموزی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتی رێکخستنی پسووڵەی خۆراکی هەولێر بڵاویکردەوە، ئاگاداری ئەو خێزانانە دەکاتەوە کە جیابوونەتەوە و تەڵاق نامەیان هەیە، بە هەر هۆکارێک بێت ناوی یەکێکیان لە ئەپڵیکەیشنەکە بلۆک کراوە، لەم حاڵەتەدا پێویستە ئەو کەسەی کە ناوی سڕاوەتەوە سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکەیان بکات بۆ ئەوەی فۆڕمی تایبەت بە کێشەی خێزانییان بۆ پڕبکرێتەوە و رەوانەی بەغدا بکرێت.
بەڕێوەبەرایەتییەکە
وتیشی، داوا لەو هاوڵاتییانە دەکات کە بۆ ئەم پرسە سەردانیان دەکەن، ئەم پێداویستیانە
بە کۆپیکراو لەگەڵ خۆیاندا بهێنن، وە پێویستە بە زووترین کات ئەم کارە ئەنجامبدەن
تاکو بەشە خۆراکەکەیان نەفەوتێت و ناویان بخرێتە ناو سیستمی نوێکردنەوەی بەشە
خۆراک.
پێداویستییەکانیش
بریتین لە؛ کارتی نیشتمانی، کارتی زانیاری یان پشتگیری موختاری گەڕەک، تەڵاق نامە، گەر منداڵی هەبوو بڕیاری
لەباوەش گرتن یان پێسپێری ( قرار حضانة او قرار وصاية )، پسووڵەی خۆراک ( ئەگەر
بەردەست نەبوو خۆیان بەدەلی بۆ چاپ دەکەن )، ژمارەی مۆبایل.
لە ٨ی ئایاری ٢٠٢٥دا
، پڕۆسەی بە ئەلیکترۆنیکردنی بەشە خۆراک لە هەڵەبجە وەک یەکەم
پارێزگا بە فەرمی کارا کرا.