AM:10:11:05/07/2025
1400 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم دەڵێت، هێرشەکەی هەولێر لە لایەن گروپە چەکدارەکانی عێراقەوە ئەنجامدراوە، رەتیشی دەکەنەوە هیچ پێگەیەکی ئیسرائیلی لە هەرێمدا هەبێت.
وەزارەتی ناوخۆ لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە، هیچ بنکە و بارەگایەکی ئیسرائیل لە هەرێمدا نییە و ئەو هەواڵانەی باس لەوە دەکەن فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان هێرشی کردووەتە سەر پێگەیەکی ئیسرائیلی لە هەولێر هیچ بنەمایەكی نییە.
باسی لەوەشکرد،
ئەوەی روویداوە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژكراوبوو لە ناوچەیەکی دەشتایی نزیک
هەولێر کەوتە خوارەوە، بەبێ ئەوەی هیچ زیانێکی گیانی و ماددی لێبکەوێتەوە، بە
ئامانجی دروستکردنی پشێوی و شێواندنی بارودۆخی ئەمنی، لەلایەن گروپە چەکدارەکانی
عێراقەوە ئەنجامدراوە.
وەزارەتی
ناوخۆی هەرێم داواشی لە لایەنە پەیوەندیدارەکان لە حکومەتی عێراق کردووە، سنورێك
بۆ ئەم پێشێلکاریانە دابنێن و رێکاری یاسایی بەرامبەر ئەو کەسانە بگرنەبەر كە
تێوەگلاون.
ئەمەش لەکاتێکدایە، چەند رۆژی رابردوو لە ٣ی تەمموزی ٢٠٢٥، دوو درۆن لە نێوان هەردوو گوندی سێبیران و گەزنە نزیک فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر کەوتنەخوارەوە.