AM:09:46:05/07/2025
3824 جار خوێندراوەتەوە
دوای سێ مانگ لە ونبوونی تەرمەکەی لەناو زێی گەورەدا، ئەمڕۆ بۆ دواجار بەرگریى شارستانیى سۆران گەڕانێکى گشتگیر بۆ دۆزینەوەى تەرمى مامۆستا ئاڤێستا دەکات و ئەگەر هەوڵەکانی سەرکەوتوو نەبوون، دۆسیەکە دادەخرێت.
بەرگریی شارستانیی ئیدارەى سۆران، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ لە کۆتا رۆژى سێیەم مانگى گەڕانەکانیان، بە بەشدارى ١٠٠ کارمەند و ئەفسەر کە دابەشکراون بۆ ٢٠ گروپ، هەڵمەتێکى گشتگیر و چڕ ئەنجامدەدەن بۆ دۆزینەوەى تەرمى مامۆستا ئاڤێستا.
بەرگری شارستانی
سۆران باسی لەوەشکرد، ئەم هەڵمەتە دەبێتە کۆتا رۆژى گەڕانیان، ئەگەر نەتوانرا
بدۆزرێتەوە، بە شێوەیەکى فەرمى ئەو دۆسییەیە دادەخەن و کۆتایی بە گەڕان و
پشکنینەکانیان دەهێنن.
مامۆستا
ئاڤێستای تەمەن ٢٧ ساڵ، لە پێنجی نیسانى ٢٠٢٥، لە کاتی هەوڵدان بۆ رزگارکردنی
براکەی لەناو زێی گەورە لە سنووری مێرگەسۆر، خۆی دەکەوێتە ناو رووبارەکەوە تاوەکو
ئێستا تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە.