ئەندامێکی لیژنەی نەوت و غاز لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، عێراق بەردەوامە لە کارکردن بۆ کەمکردنەوەی سوتاندنی غاز و وتیشی، کۆمەڵێک گرێبەستی گرنگیان لەبەردەستدایە لەسەر کێڵگە غازییەکان کە عێراق لە وڵاتێکی هاوردەکارەوە دەکاتە وڵاتێکی هەناردەکاری غاز.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٩ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، باسم غەریباوی، ئەندامی لیژنەی نەوت و غاز لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، گرێبەستەکان بۆ نۆژەنکردنەوە و پەرەپێدانی کێڵگە غازییەکانە کە دەبنە هۆی زیادکردنی بەرهەمهێنان.
وتیشی، لە رێگەی گرێبەستەکانەوە سامانێکی
زیاتر دەگەڕێتەوە بۆ وڵات و هاوکات ژێرخانی ئابووریش بەهێز دەکات.
باسی
لەوەشکردووە، لە رێگەی زیادکردنی بەرهەمەوە پێداویستی ناوخۆ پڕدەکرێتەوە و عێراق
لە وڵاتێکی هاوردەکاری غازەوە دەبێتە وڵاتێکی هەناردەکار.
دەشڵێت، لەگەڵ وەزارەتی نەوت کاردەکەن بۆ
نەهێشتنی سوتاندنی غاز و بەکارهێنانەوەی لەبەرهەمهێنانی کارەبادا کە ئەوەش قەیرانی
کارە چارەسەر دەکات لە تەواوی عێراقدا.