سەردێڕ:

کۆمسیۆن وادەی تۆمارکردنی بایۆمێتری دەنگدەرانی درێژکردەوە

PM:03:12:12/06/2025

1812 جار خوێندراوەتەوە

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بڕیاریدا ماوەی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران تاکو ٢٠ـی ئەم مانگە درێژبکاتەوە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٢ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، ئەنجومەنی کۆمسیاران لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە کۆبوونەوەی خۆیدا بڕیاریدا بۆ ماوەی پێنج رۆژی دیکە وادەی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران درێژبکاتەوە.

هاوکات کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراقیش ئاماژەی بەوەشکردبوو، هەر هاوڵاتییەک کارتی بایۆمێتری نەبێت ناتوانێت بەشداری دەنگدان بکات بۆیە داواکارن هەر هاوڵاتیەک کێشەی لە کارتی بایۆمێتریدا هەیە یاخود کێشەی خوێندنەوەی پەنجەمۆری هەیە سەردانیان بکەن بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکانیان.

وتیشی، ئەمساڵ لەدایکبووانی ٢٠٠٧ـیش مافی دەنگدانیان هەیە و دەتوانن سەردانیان بکەن و دەشڵێت، هەر کەسێک کارتی بایۆمیتری نەبێت مافی دەنگدانیشی نابێت.

ئەوەش لە کاتێکدایە، پێشتر ئەنجومەنی کۆمسیاران بڕیاریدابوو نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران تا ١٥ـی ئەم مانگە بەردەوام بێت، بەپێی بڕیارە نوێیەکە تا ٢٠ـی مانگ بەردەوامیی دەبێت.



 













گەلەری