AM:11:13:12/06/2025
832 جار خوێندراوەتەوە
بەڕێوەبەری سایلۆی کەرکوک دەڵێت، بڕی ئەو گەنمەی دەخرێتە بازاڕەوە گەیشتووەتە نزیکەی ١٧٠ هەزار تەن و پێشبینیش دەکرێت لە ماوەی وەرزی ئێستادا بگاتە ٥٠٠ هەزار تەن.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٢ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، حەسەن حەمدی، بەڕێوەبەری سایلۆی کەرکوک وتی، لە سەرەتای وەرزی بە بازاڕکردنەوە تا ئێستا بڕی ئەو گەنمەی کە دەخرێتە بازاڕەوە بۆ سایلۆکە گەیشتووەتە نزیکەی ١٧٠ هەزار تەن.
ئەو بەڕێوەبەرە ئاماژەی بەوەشکردووە، پێشبینیدەکرێت لە ماوەی وەرزی ئێستادا بڕی ئەو گەنمەی دەخرێتە بازاڕەوە بۆ سایلۆکەیان بگاتە ٥٠٠ هەزار تەن.
باسی لەوەشکرد، رۆژانە سایلۆی کەرکوک نزیکەی ٣٧٥ بارهەڵگری گەنم لە جوتیارانی ناوەوە
و دەرەوەی پلانی کشتوکاڵی وەردەگرێت.