سەردێڕ:

هاوكاریی هاوپەیمانان بۆ مانگی پێنج بەسەر پێشمەرگە دابەش دەكرێت

AM:10:01:12/06/2025

884 جار خوێندراوەتەوە

بەپێی راگەیەنراوێك كە وەزارەتی پێشمەرگە بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ هاوكاریی هاوپەیمانان بەسەر هێزەكانی پێشمەرگەدا دابەش دەكرێت.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٢ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، هاوكاریی هاوپەیمانان بەسەر هێزەکانی پێشمەرگە دابەش دەكرێت، بۆ ئەم مانگە بڕەكەی ٢١٤ هەزار و ٧٥٠ دینارە.

وەزارەتەكە بڵاوی كردەوە كە هاوكاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی پێنج، تەمویلی وەزارەتی پێشمەرگە دەكرێت و دوای ئەنجامدانی رێكارەكان، ئەمڕۆ پێنجشەمە دەست دەكرێت بە دابەشكردنی بەسەر ئەفسەر و پێشمەرگەكانی سەربە دیوانی وەزارەت و یەكەكانی سەربە وەزارەتی پێشمەرگە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، ئەو پارەیە هاوپەیمانان وەکو هاوکاری دەینێرن بۆ هێزەکانی پێشمەرگە بەڵام حکومەتی ماوەبەسەرچوو ئەوەشی دواخستووە و لەکاتی خۆیدا دابەشی ناکات.













گەلەری