PM:06:15:10/06/2025
1396 جار خوێندراوەتەوە
حکومەتی سعودیە دەڵێت، بە مەبەستی پاراستنی سەلامەتی و تەندروستی کرێکاران، کارکردن لە ژێر تیشکی خۆردا لە کاتژمێر ١٢ بۆ کاتژمێر سێی دووانیوەڕۆ قەدەغە دەکرێت، دەشڵێت بڕیارەکە لە رۆژی ١٥ـی ئەم مانگەوە دەستپێدەکات تاکو رۆژی ٢٣ـی ئەیلولی ئەمساڵ.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٠ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، وەزارەتی سامانە مرۆییەکان و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سعودیە لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە، بڕیارەکە سەرجەم دامەزراوەکانی کەرتی تایبەت دەگرێتەوە، کە یەکشەممە ١٩ـی حوزەیرانی کاری پێدەکرێت، کە دەکاتە ١٥ـی ئەم مانگە، تاوەکو یەکشەممە ٢٣ـی ئەم مانگە، کە دەکاتە ١٥ـی ئەیلولی ئەمساڵ ، لە کاتژمێر ١٢ـی نیوەڕۆ تا سێ پاشنیوەڕۆ.
وەزارەتەکە روونیشی کردەوە، ئەم بڕیارە
لە چوارچێوەی پاراستنی سەلامەتی و تەندروستی کرێکارانە بۆ پاراستنیان لە مەترسییە
تەندروستییە ئەگەرییەکان و دابینکردنی ژینگەیەکی تەندروست و سەلامەتی کارکردن بەپێی
ستانداردە نێودەوڵەتییەکان بۆ سەلامەتی و تەندروستی پیشەیی.
هاوکات وەزارەتەکە داوای لە خاوەنکارەکان
کردووە کاتەکانی دەوام رێکبخەن و پابەندبن بە بڕگەکانی ئەم بڕیارنامەیە، بەشداری
بکەن لە دابینکردنی ژینگەیەکی سەلامەتی کارکردن دوور لە مەترسییە جۆراوجۆرەکان و بەرزکردنەوەی
کارایی رێکارەکانی خۆپارێزی بۆ کەمکردنەوەی برینداربوونی پیشەیی و نەخۆشییەکانی بەرکەوتنی
ڕاستەوخۆی تیشکی خۆر، کە کاریگەری ئەرێنی لەسەر بەرهەمهێنان دەبێت.