PM:04:19:10/06/2025
804 جار خوێندراوەتەوە
سەرپەرشتیاری کوشتارگەی کەرکوک دەڵێت، لە رۆژانی جەژندا لە سنووری پارێزگای کەرکوک نزیکەی ٩٠٠ ئاژەڵ کراون بە قوربانی.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٠ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، حیکمەت نیعمەت کاکەیی، سەرپەرشتیاری کوشتارگەی کەرکوک بە ئێن ئاڕ تی وت، لە رۆژانی جەژندا لە کوشتارگە ٦٤٤ بەرخ و ٢٢٨ گوێرەکە کراون بە قوربانی و ٩٧٢ ئاژەڵ لەدەرەوەی گوشتارگە کراون بە قوربانی کە ئەوە پێشێلی بڕیارەکانی قائیمقامیەتە.
لەکاتێکدا قایمقامی کەرکوک بەر لەجەژن وتبووی بەهۆی مەترسی پەتای
تایخوێنبەربوون قوربانی کردن دەبێت لە گوشتارگە مۆڵت پێدراوەکان بێت، لەوبارەیەوە
سەرپەرشتیاری گوشتارگەکە وتی، سێ هێندەی ئەو رێژەیە بەنایاسایی و لەدەرەوەی
بڕیارەکەی ئیدارەی شارەکە، ئاژەڵ لەسەر شەقامەکان و ناو ماڵەکان سڕبڕدراوە، بڕیارەکەی
ئیدارەی شارەکە پێشێلکراوەو بەهەند وەرنەگیراوە.