AM:08:59:10/06/2025
1064 جار خوێندراوەتەوە
وەزیری نەوتی عێراق دەڵێت، پڕۆژەی FCC رێژەی بەرهەمهێنانی بەرهەمە نەوتییە سپییەکان و بەنزینیش زیاد دەکات و بەشدارە لە کەمکردنەوەی هاوردەکردن.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٠ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق وتی، پڕۆژەی FCC لە زیادکردنی رێژەی بەرهەمهێنانی بەرهەمە نەوتییە سپییەکان، لەنێویاندا بەنزین زیاد دەکات کە بەشدار دەبێت لە کەمکردنەوەی هاوردەکردن.
هاوکات، عەبدولغەنی سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی
کرد بە ئامادەبوونی حوسام حسێن وەلی، بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیاکە و کۆمپانیای جێبەجێکردنی
پڕۆژەکە و جەخت لەسەر گرنگی تەواوکردنی پڕۆژەکە
لە ماوەی دیاریکراودا کرایەوە.
هەروەها، پڕۆژەکە نوێنەرایەتی گۆڕانکارییەکی
چۆنایەتی و چەندایەتی دەکات لە بەرهەمهێنانی وەرگیراوەکانی نەوت، بەتایبەتی بەنزین،
و پاڵپشتی ئابووری نیشتمانی دەکات.