PM:11:41:09/06/2025
1636 جار خوێندراوەتەوە
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزاری هەڵەبجە دەڵێت، لە رۆژانی جەژنی قورباندا، پێشوازییان لە زیاتر لە ١٠٠ هەزار گەشتیار و سەردانیکەر کردووە.
ئەمڕۆ دووشەممە ٩ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزاری هەڵەبجە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە، لە رۆژانی جەژنی قورباندا، هیچ حاڵەتێکی نەخوازراو رووینەداوە و پێشوازییان لە زیاتر لە ١٠٠ هەزار گەشتیار و سەردانیکەر کردووە، کە سەردانی ناوچە گەشتیارییەکانی پارێزگای هەڵەبجەیان کردبوو.
لە
راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، لە رۆژانی جەژندا، چوار هەزار و ٣٣٣ گەشتیار
لە پارێزگاکەدا ماونەتەوە.
دەشڵێت، تیمەکانی
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیان، توانیویانە ٨٦ ئاگادارکردنەوە بۆ چەند شوێنێکی گەشتیاری
بکەن و حەوت شوێنی گەشتیارییش، سزابدرێن.