پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، بۆری ئاوی ئیفرازی سێ لەنزیك گوندی دارەبەن شکاوە و چەندین گەڕەک بەهۆی ئەوەوە بێ ئاو دەبن.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٩ـی ئایاری ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتی ئاوی هەولێر رایگەیاند، بەهۆکاری کارکردنی چەند هاوڵاتیەك بۆ راکێشانی هێڵی کارەبا و هەڵکەندن بە حفارە بۆ دانانی بناغەی ستوون عمود بۆ راکێشانی کارەبا بەبێ ئاگادارکردنەوەی بەڕێوەبەرایەتیەکەیان لەکاتی کارکردنیان هێڵی گوێزەرەوەی ئاوی ئیفراز سێ جۆری GRP ـی هەولێریان شکاندووە.
ئاماژەی
بەوەشکرد، بۆریەکە لەنزیك گوندی دارەبەن شکاوە و لەکاتی ئێستادا لایەنی
پەیوەندیدار بەردەوامە لە لێکۆڵینەوە، وە بەپێی یاسا مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت وە لە
کاتی ئێستادا وێستگەی پاڵاوتنی ئاوی ئیفراز سێ وەستاوە.
هەروەها،
بەڕێوەبەرایەتییەکە داوا لە هاوڵاتیان دەکات هاوکاریان بن لە بەفیرۆنەدانی ئاو
تاکو بۆریەکە چاك دەکرێتەوە.
پەیامنێری
ئێن ئاڕ تیش رایگەیاند، ناوی ئەو گەڕەکانەی بەهۆی شکانی بۆری ئاوی ئیفراز سێ بێ
ئاو دەبن بریتین لەم گەڕەکانە: ـ هەولێری نوێ ـ فەرمانبەران ـ پێنجی حەسارۆکان ـ
مامۆستایان ـ قەڵاتی نوێ ـ هاوکاری ـ هەموو گەڕەکەکانی نێوان جادەی شۆرش و جادەی
کەرکووک ـ شێخ ئەحمەد ـ گولان ـ هەڤالان ـ باداوە ، ٩٤ی باداوە ـ زانکۆ و
گەڕەکەکانی ناو شەقامی ٦٠ مەتری.
هـ.ئـ