سەردێڕ:

تەیف سامی: دوو کۆمپانیای نێودەوڵەتی هەڵسەنگاندن بۆ کاری کۆمپانیاکانی بیمەی حکومەت دەکەن

PM:07:19:19/05/2025

1804 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری دارایی عێراق رایگەیاند، بە پشتبەستن بە رێنماییەکانی ئەنجومەنی وەزیران گرێبەستی لەگەڵ کۆمپانیای ئێرنست ئەند یۆنگ کردووە بۆ هەڵسەنگاندنی کاری کۆمپانیاکانی بیمەی حکومی.


ئەمڕۆ دووشەمەمە ١٩ـی ئایاری ٢٠٢٥، تەیف سامی، وەزیری دەرەوەی عێراق بە میدیا عێراقییەکانی رایگەیاند، بۆ هەڵسەنگاندنی کاری کۆمپانیاکانی بیمەی حکومی گرێبەستی لەگەڵ گەورەترین کۆمپانیاکانی خزمەتگوزاری پیشەیی جیهان کردووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، رۆڵی کۆمپانیاکە لەسەر پێشکەشکردنی راسپاردەی تەکنیکی بۆ وەزارەتەکە دەبێت سەبارەت بە یەکگرتن، داڕشتنەوەی، یان باشترکردنی ئەدای ئێستای ئەم کۆمپانیایانە، بەگوێرەی باشترین پراکتیزە و ستانداردە نێودەوڵەتییەکان.

کۆمپانیای ئێرنست و یۆنگ (E&Y) یەکێکە لە گەورەترین کۆمپانیاکانی خزمەتگوزاری پیشەیی جیهان و بە یەکێک لە چوار گەورەکە دادەنرێت، لەگەڵ کۆمپانیای ئێرنست و یۆنگ، پرایس واتەرهاووس کوپەرز، دیلۆیت تاچ تۆهماتسو و کەی پی ئێم جی.

بەپێی گۆڤاری فۆربێس، لە ساڵی ٢٠٠٧دا حەوتەم گەورەترین کۆمپانیا بووە لە ئەمریکا.


هـ.ئـ













گەلەری