بەهۆی تاقیكردنەوەكانی قۆناغی ناوەندییەوە، سبەینێ دوو كاتژمێر هێڵەكانی ئینتەرنێت لە تەواوی عێراق رادەگیرێن.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٩ـی ئایاری ٢٠٢٥، وەزارەتی پەیوەندییەكانی عێراق لە بەیاننامەیەكدا بڵاویکردووەتەوە، سبەینێ لە تەواوی عێراق جگە لە هەرێمی كوردستان تاقیكردنەوەی قۆناغی ناوەندی دەستپێدەكەن.
ئاماژە بەوەشکراوە، لە سبەینێوە تاوەكو چواری
حوزەیران، هەموو رۆژێك لە كاتژمژێر شەش بۆ هەشتی بەیانی هێڵەكانی ئینتەرنێت رادەگیرێن
بەهۆی بەڕێوەچوونی تاقیكردنەوەكانی قۆناغی ناوەندییەوە.
وەزارەتەکە جەختیشیکردووەتەوە، راگرتنی هێڵەكانی
ئینتەرنێت لەسەر داوای وەزارەتی پەروەردەیی عێراقە بۆ رێگری لە بڵاوبوونەوەی
پرسیاری تاقیكردنەوەكان و دیاردەی گزی و ساختەکاری.
ئەوەش لەكاتێكدایە، كە ساڵانە لە هەرێمی كوردستان
لەكاتی تاقیكردنەوەكانی پۆلی ١٢ـی ئامادەیی لە یەکی حوزەیران تا كۆتایی مانگ و لە رۆژانی
تاقیكردنەوەدا نزیكەی دوو كاتژمێر هێڵەكانی ئینتەرنێت رادەگیرێن.
نـ.کـ