AM:11:41:19/05/2025
2068 جار خوێندراوەتەوە
ئەمڕۆ دووشەممە ١٩ی ئایاری ٢٠٢٥، عەبدوڵا ئۆجەلان، سەرکردەی زیندانیکراوی پە*کە*کە وتیشی، کار دەکەن بۆ پوچەڵکردنەوەی ئەو ئاستەنگانەی پەیوەندی کورد و تورک تێکدەدەن.
ئەمەش لەدوای ئەوە دێت، کە رۆژی رابردوو شاندی ئیمڕاڵی سەردانی عەبدوڵا ئۆجەلانیان کرد و لە زاری ئەوەوە پەیامێکیانن بڵاوکردەوە و ئۆجەلان دەڵێت، ئەوەی ئەنجامی دەدەن نوێنەرایەتی گۆڕانکارییەکی گەورە دەکات و هەموو کارێک دەکەن بۆ سەرکەوتنی.
باسی لەوەشکرد، براکان شەڕ دەکەن بەڵام کەس بەبێ ئەویتر ناژی.
دەشڵێت، بەردەوامن لە پاککردنەوەی تەڵەو مینەکان، و چاککردنەوەی رێگاو پردە روخاوەکان کە
ئەو پەیوەندییە تێکدەدەن.
ڤـ.ر